ڕێزان شێخ دلێر له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی "موازین نیوز" وتی: هیچ کام له ڕێبه‌ره عێراقییه‌کان مافی ئه‌وه‌یان نییه که فه‌رمانگه ده‌وڵه‌تییه‌کان به‌شێوه‌یه‌کی فه‌رمی دابخه‌ن، چونکه ته‌نیا ده‌وڵه‌تی عێراق ده‌توانێ له‌م باره‌وه بڕیار بدات.
ناوبراو جه‌ختی کرد: داخوازیی موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در له فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌تی عێراق بۆ به‌ڕێوه‌بردنی مانگرتنی گشتی له عێراق، داخوازییه‌کی نایاسایییه.
ڕێزان شێخ دلێر زیادی کرد: داخوازیی موقته‌دا سه‌در بۆ به‌ڕێوه‌بردنی مانگرتنی گشتی له عێراق، ده‌ستێوه‌ردان له کاروباری هه‌ر سێ ده‌سه‌ڵاته‌که و پێشێلکردنی یاسای بنه‌ڕه‌تی و پرۆسه‌ی سیاسی له عێراقه.
شیاوی ئاماژه‌یه که ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در ڕۆژی هه‌ینی داوای له فه‌رمانبه‌رانی که‌رته حوکمییه‌کانی عێراق کرد تا ڕۆژانی یه‌کشه‌ممه و دووشه‌ممه له گه‌نده‌ڵیی ئیداری مانگ بگرن......
کۆتایی کورتە نامە/310